
لە ماوەی یەك حەوتووی رابردوودا 7 جار ئاگر لە دارستانەكانی پارێزگای ئیلام بەتایبەت شاری ئەیوان كەوتۆتەوە و بۆتە هۆی لەناوچوونی چەندین جۆری گیا و گیان لەبەری كەم وێنە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری كوردپا، ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی "سیور گری" ناوچەی ئەیوان لە شەوی پێنج شەممە 11ی جۆزوردانەوە بەردەوامەو تا ئێستا ئاگركە كونترۆڵ نەكراوە و هەتا دێ بەربڵاوتر دەبێ.
بە پێی ئەو راپۆرتە لەو ماوەدا هیچ هێز و ناوەندێكی حكومەتی بۆ كوژانەوەو كونترۆڵی ئاگركە نەچوونەتە ناوچەكە و خەڵك بە دەستی بەتاڵ و بە كەڵك وەرگرتن لە كەل و پەلی سەرەتایی هەواڵی كوژانەوەی ئاگرەكە دەدەن كە بەهۆی بەربڵاوی ئاگرەكە كاریگەریەكی ئەوتۆی نەبووە.
بێ دەنگی راگەیەنەكان و سانسۆری هەواڵی پێوەندیدار بە ئاگركەوتنە لە دارستانەكانی كوردستان و ناچالاكی رێكخراوە حكومەتیەكان بۆ كونترۆڵی ئاگرەكان ئەو روانگەی لای خەڵك دروست كردوە كە هێزەكانی رژێم یان خۆیان دەستیان لە كەوتنەوەی ئاگرەكاندا هەیە یان بە خۆ بواردن لە كوژانەوەی ئاگرەكان خوازیاری پەرەسەندنی ئاگرەكان و لەناوچوونی دارستانەكانی كوردستانن.
بەپێی راپۆرتەكان بەهێزی و بەربڵاوی ئاگرەكانی حەوتووی رابردووی ئیلام بەتایبەت ناوچەی ئەیوان بە جۆرێك بوو كە سەدان هێكتار لە دارستان و مەرتەعەكانی ناوچەكەی سوتاندووەو زیانێكی زۆری بە ژینگە و لەناوچوونی جۆرەها گیا و گیان لەبەری كەم وێنە گەیاندووە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: ئاگر هەرەشەی جیددیە بۆ سەر دارستانەكانی ئیلام
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
