له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەربازێكی كورد لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر كرا

 

سەربازێكی كوردی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی حیفازەتی ئیتلاعاتی رژیم لە شنۆ دەستگیر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئیتلاعاتی سەر بە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێك سەربازێكی كوردیان بە ناوی تاهیر خورشیدی 21 ساڵەی خەڵكی شنۆیان دەست بەسەر كرد.

ئەو هێزانەی رژێم بە بیانووی جاسووسی و ئاشكرا كردنی سڕی نهێنی سپای پاسداران ئەو سەربازەیان گرتووە. دەگوترێ ناوبراو لە بەشی كۆمپیوتەری حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ دا كاری كردووە.

 

وێرای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەی ئەو سەربازە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنووسی كورەكەیان، هێزە ئیتلاعاتیەكان هیچ وەڵامێكیان لەبارەی چارەنووس و شوێنی راگرتنی تاهیری خورشیدی نەداوەتەوە

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-04 11:30:04
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: سەربازێكی كورد لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر كرا