له‌سه‌رهێل 143
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستبەسەر کرانی ٣ کەس لەناوچەی هەوشار

 هێزە سەركوتگرەكانی رژیمی ئێران لە ناوچەی هەوشار ٣ كەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵەكان، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەركوتگرەكانی رژیمی ئێران لە شاری تکاب هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی ئەحمەدئاوا لەناوچەی هەوشار و ٣ کەسیان بەناوەكانی بێهزاد برادەران، حامید سەبزی و سامان سەبزی دەستبەسەر کردووە.

لە دوای حەوتوویەك لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٣ هاووڵاتییە چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، رۆژی سێ شەممە 30ی گەلاوێژی 1396، هێ.ە سەركوتگەرەكانی رژیم كچێكی خەڵكی سنەیان بەناوی سارا رۆستەمی دەستبەسەر كردووە و بەرەو شوێنێكی نادیاریان گواستوەتەوە.

سارا لە یەكێ: لە هوتێلەكانی شاری بانەدا بووە كە هێزە سەركوتگرەكانی دەستبەسەریان كردووە. 
ڕێکه‌وت: 2017-08-23 09:45:36
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دەستبەسەر کرانی ٣ کەس لەناوچەی هەوشار