له‌سه‌رهێل 116
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوشتيگیرێكی سەردەشتی بەدانانی بارمتە ئازاد كرا

بەپێی هەواڵی گەشتوو، لاوێكی وەزرشوانی كورد لە دوای ماوەیەك دەستبەسەر كران بەدانانی بارمتە بە شێوەی كاتی ئازادكرا.

ئەو لاوە كوشتیگیرە ناوی كەماڵی حوسێنی نەسەب كوری عەلی لە دایكبووی 1367 كە رۆژی چوارشەممە 1ی خەرمانانی 1396 بەدانانی بارمتەی 100 ملوێن تمەنی لە گرتووخانەی سەردەشت ئازاد كرا.

ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی كوشتیگیرانی ئازادی شاری سەردەشتە لە كێشی 45 ك كە بە هۆی ئەوەی بە جلی كوردیەوە بەشداری لە پێشبڕكێی پارێزاكان لە شاری بۆكان كردووە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی رژیم لە سەردەشت دەستبەسەر كرا و لە مافی بەشداری لەو پێشبركانە بێ بەش كرا.

كەمال بە تۆمەتی تەبلیغات دژ بە رژیم و ئەندام گیری بۆ حیزبێكی كوردی دەستبەسەر كراوە.
ڕێکه‌وت: 2017-08-25 13:12:24
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوشتيگیرێكی سەردەشتی بەدانانی بارمتە ئازاد كرا