له‌سه‌رهێل 139
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزەكانی رژیم سنووری هەورامانیان بە سەر کۆڵبەراندا داخست

هێزە سەركوتگەرەكانی سپای پاسدارانی رژیمی ئێران سنووری هەورامانیان بە ڕووی کۆڵبەراندا داخست.

بەپێی هەواڵی هەاڵدەری كوردپا، سەرەتای ئەم حەوتوویە، هێزە سەركوتگەرەكانی سپای پاسداران رژیم سنووری هەورامانیان لە سەر کۆڵبەرەکان داخست و کۆڵبەرانیان خستە ژێر گەمارۆی خۆیانەوە.

ئەم هەوڵەی سپای پاسداران ناڕەزایەتی زۆری کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانی لێ کەووتەوە و بە وتەی کۆڵبەران لە ماوەی ڕابردوودا، ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەران لە لایەن هێزە سەركوتگەرەكان زۆرتر بووە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-08-28 14:22:10
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هێزەكانی رژیم سنووری هەورامانیان بە سەر کۆڵبەراندا داخست