له‌سه‌رهێل 75
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستگیركردن وبرینداربوونی 7 کۆڵبەری کورد لە سەردەشت

بەپێی هەواڵ رۆژی یەكشەممە 5ی خەرمانان، 7 كۆڵبەری خەڵكی شاری سەردەشت لەلایەن هەنگی سنووری رژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاكامدا كۆڵبەرێك بریندار بووە.

ناوی 6 كەس لەو حەوت كۆڵبەرە بەم شێوەیە:

بەهمەن سلێمانپوور

هوشیار سلێمانپوور

محەمەد عەزیزی 

ئەحمەد حەسەنزادە

شاهۆ حەمزەیی

سۆران خەڵكی دێی شەلەسێو كە بریندار بووە.

ئەو كۆڵبەرانە خەڵكی گوندەكانی بێوران و دەورووبەری بوون بەبێ ئەوە هیچ جۆرە كەل و پەلیكی قاچاغیان پێ بێ لە سنووری"کێلێ" شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستڕێژیان لێكراوە.



ڕێکه‌وت: 2017-08-29 13:38:04
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دەستگیركردن وبرینداربوونی 7 کۆڵبەری کورد لە سەردەشت