
رۆژی سێ شەممە 7ی خەرمانانی 1396 سەدان كەس لە خەڵكی شاری سنە بەنارەزایەتی لە كوشتنی كرێكارێك كە لەكاتی سوتاندنی بینایەكی نیوەكارە لەلایەن هێزەكانی شارەداریەوە گیانی لەدەست دا، لە بەردەم ئوستانداری رژیم لە سنە كۆبوونەوە.
ئەو كرێكارە هەژارە ناوی موسلیح حوسێنی 23 ساڵە بووە.
نارازیان وێرای هەڵگرتنی تەرمی ئەو كرێكارە كوژراوە خوازیاری دادگایی و بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو كردەوە نا مرۆڤانەیە بوون. نارازیان بریاریان وابوو ئەمرۆ چوارشەممە بەردەوام بن لە نارەزایەتیەكانیان لە بەرامبەر شارەداری دا. رێورەسمی ناشتنی ئەو كرێكارە بەبەشداری ژمارەیەكی زۆری خەڵكەوە بەرێوەچوو.
لە كاتی ئاگردانی ئەو بینایەدا هەروەها كرێكارێكی دیكە بریندار بوو كە ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: نارەزایەتی خەڵكی سنە بەهۆی سوتانی كرێكارێك لەلایەن شارەداری ئەو شارەوە
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
