له‌سه‌رهێل 94
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێكەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشكرا دەكرێ

 رۆژی سێ شەممە 7ی خەرمانانی 1396، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا باس لە هاتنی كاروانێك لە چەكدارانی داعش دەكەن لە لوبنانەوە بۆ سەر سنورەكانی عێراق، هەروەها باس لە رێكەوتنی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و رژیمی سوریاو چەكدارانی داعش دەكرێ كە بەپێی ئەم رێكەوتنە رژیمی سوریاو حزبوڵڵا هاوكاری گواستنەوەی چەكدارانی داعش دەكەن بۆسەر سنورەكانی عێراق و ناو خاكی سوریا. 

هەر لەو چوارچێوەدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: ئەو هێزە لە لوبنانەوە بۆ رۆژهەلاتی سوریا و سەر سنورەكانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیددی چاودێری و بە دواداچوونی بۆ دەكەین و ئەوە بە دووبارە كردنەوەی ئەو سیناریۆیی دەزانین كە لە ساڵی 2014 جێبەجێ كرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەكە. 

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەمە كردەوەیەكی گوماناویەو هێزی پێشمەرگەش ئامادەیە بۆ هەر هاوكاریەكی سوپای عێراق لەو چوارچێوەیەدا.

شایانی باسە هەر لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەی سوننی نشینی عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین جار ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو هێزە تیرۆریستە بۆ خزمەت بە سیاسەتەكانی رژیم لە ناوچەكەدا چالاكی دەكات و رژیمی ئێرانیش بە یەكێك لە پشتیوانە سەرەكیەكانی داعش ناودەبرا. ئەم هەنگاوەی حیزبوڵای لوبنان و رژیمی سوریە لەگەڵ داعش نیشانەی راست و دروستی قسەی چەند ساڵی رابردووی سەلماند.
ڕێکه‌وت: 2017-08-30 18:57:10
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: رێكەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشكرا دەكرێ