له‌سه‌رهێل 122
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە

لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رووداو مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەر زۆر بابەت و بەتایبەت بابەتی ریفراندۆم و هەژموونی رژیمی ئێران لە عێراق رای خۆی دەربریوە.

لەو دیمانەدا بارزانی لەبارەی هەژمونی رژیمی ئێران لە عێراق دەڵێ: هەژمونی ئێران زۆر گەورەیە، ناتوانم بڵێم بە تەواوی ئێران بەرێوەی دەبات یان بووەتە بەشێك لە ئێران، بەڵام هەژموونی ئێران زۆرە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها دەڵێ: ناتوانم بڵێم ئێران لە عێراق هێژمونی نیە. بەڵام لە  راستیدا من راشكاوانە بە ئێرانیەكانیشم راگەیاندووە. ئێمە دەمانەوێ پێوەندییەكانمان باش بێت، پەیوەندی دراوسێیەتی و دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش، بەڵام لەوانەیە پەیوەندیتان لەگەڵ ببڕین یان لەوانەیە لەگەڵتان رێكبەكەوین، بریارەكە بەدەست خۆمانە و رێگە بە كەس نادەین لەبری ئێمە بریار بدات. رێگەش بە هیچ دەوڵەتێك نادەین لە بری كورد بریار بدات، بریاری كوردستانی عێراق لە كوردستانی عێراقە، گەلیش لە پێناو ئازادی خەباتی كردووە و شەهیدی داوە، چۆن دەبێت بریارەكانی رادەستی دەوڵەتێكی دیكە بكات.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیمانە رۆژنامەوانیەدا لەبارەی هەرەشەو گورەشەی بەرپرسانی رژیمی ئێران بارزانی وتی كە بەرپرسانی رژیم هەندێكجار لە میدیا ئەو بەرپرس یان ئەو بەرپرس هەڕەشە دەكات دەنا هۆشداری راستەوخۆ نەدراوە.

سەرۆكی هەرێم لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا سووربوونی گەلی كوردستان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم رادەگەێنێ و دەڵێ: گشتپرسی بریارێكی یەكلاییكەرەوەیە و بریاری گەلە. بریاری زۆربەی هێزە سیاسیەكانە لە كوردستان كە دەبێت لە 25ی مانگی ئەیلوولدا ئەنجام بدرێت.

 
ڕێکه‌وت: 2017-08-31 14:11:22
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە