له‌سه‌رهێل 141
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەهۆی تەقینەوەی گاز لە كورەخانەی خشت برین چوار ژنی كورد بریندار بوون

بە پێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، دو ژن و دو کچی خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کورەخانەکانی پارێزگای “ئازەربایجان رۆژهەڵات” بە هۆی تەقەینەوەی گاز، بە تووندی بریندار بوون.

ناوی ئەو ژنە بریندارانە بەم شێوەیە: شەهلا محەممەدزادە تەمەن ٣٥ ساڵ، سۆزان عومەری ١٤ ساڵ، سازگار عومەری تەمەن ٩ ساڵ و هەروەها  فاتمە ئیبراهیم زادە  تەمەن ٥٠ ساڵ.

ئەم چووار کەسە بە مەبەستی چاوەدێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سینای شاری تەورێز گوازراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە بارو دۆخی تەندروستی شەهلا و سۆزان نالەبارە و ڕێژەی سوووتانەکەیان سەرووی ٥٠ % ڕاگێنراوە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-09-01 13:29:35
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەهۆی تەقینەوەی گاز لە كورەخانەی خشت برین چوار ژنی كورد بریندار بوون