له‌سه‌رهێل 126
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دو کوڵبەری کورد بەدەستڕێژی هێزەكانی رژیم گیانیان دا

دوکوڵبەری دیکەی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم گیانیان لە دەس دا و كە ئەمە ناڕەزایەتی خەڵكی شارەكەی لێ كەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەێشتوو سەرلە بەیانی ئەمرو دوشەممە 13ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی دو کوڵبەری کورد لە سنوری بانە بوونە ئامانجی تەقەو دەسرێژی هێزە ئسەركوتگەرەكانی رژیمی تیرۆریستپەروەری ئێران .

ناوی ئەو دوو كۆڵەبەرە بریتیە لە حیدر فەرەجی تەمن 21 سالەو خەڵکی گوندی شەشە هەروها مامە قادر تەمن 45ساڵان خەڵکی گوندی وزملە ڕاگەیەندراوە .

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بنەماڵەی کوڵبەرانی گیان بەخت کردو فەرمانداری شاری بانە بە تاوانباری سەرەکی و هۆکاری ڕوداو گەلی لەو چەشنە دەزانن و دەڵێن : تەقەو دەسرێژی بەرەو ڕووی کوڵبەران بەفەرمانی ڕاستەوخوێ فەرماندار بووە .

گیان لە دەس دانی ئەو دوکوڵبەرە کوردە کاردانەوە و نارەزایەتی توندی هاووڵاتیانی بانەی لێكەوتەوە، بەپێی دوا زانیاریەكان خەڵك پەلاماری فەرمانداری رژیم لەو شارەیان داوەو دەرگای فەرمانداریان شكاندووەو فەرمانداری رژیم بە ناچار لە دەرگای پشتەوەدا هەڵاتووە، خانەوادەی قوربانیان خوزیاری ئەوەن كە فەرماندەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە توندی سزا بدرێن.


 
ڕێکه‌وت: 2017-09-04 14:25:12
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دو کوڵبەری کورد بەدەستڕێژی هێزەكانی رژیم گیانیان دا