
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمرۆ سێ شەممە 14ی خەرمانانی 1396، خەڵكی قارەمانی شاری بانە بە ناڕەزایەتی لەمەر كوشتنی دوو كۆڵبەری ئەو شارە لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم، بە دەم بانگەوازی چالاكانی مەدەنی و سیاسی ئەو شارەوە چوون و مانگرتنی گشتی لەو شارە بەرێوەچوو.
بەپێی راپۆرتەكان هەتا سەعات 13:00 بەگشتی دووكان و بازاری شار داخراوە و دوكاندار و بازاری لەبەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە ناڕەزایەتیان بەرێوەبردووە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن هێزە داگیركەرەكانی رژیم بەجێی جێبەجێ كردنی داوای خەڵكی بانە بۆ بە سزاگەیاندنی فەرماندر و بكەرانی ئەو تاوانەی دوێنێ، هێزێكی زۆریان بۆ سەركوتی نارەزایەتی جەماوەر هێناوەتە سەر شەقامەكان و لە هەندێ شوێندا خەڵكی قارەمانی شاری بانە بەرەوروویان بوونەتەوەو تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە چەند لاوێكی خۆراگر و چاونەترسی شاری بانە بریندار بوون. زانیاری ئەوە گەیشتووە كە لە تێكهەڵچوونەكانی ئەو شارە دوو كەس لە هێزەكانی رژیم بریندار كرابوون.



بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
