
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە دوای خرۆشانی خەڵكی قارەمانی بانە دژ بە دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیم، هەر زوو لە شارەكانی دیكەوە خەڵك پشتیوانی خۆیان بۆ بانە راگەیاند، بە پێی هەواڵ لە شاری سەقز و لە مەیدانی هەڵۆ خەڵكی ئەو شارە كۆبوونەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ بانە راگەیاند و دژ بە هێزەكانی رژیم دروشمیان بەرز كردەوە.
هەر لەو چوارچێوەدا چالاكان و خەڵكی شاری مەریوان دەستیان بە رێپێوان كرد و دەنگی خۆیان خەستە پاڵ دەنگی خەڵكی شاری بانە و داوای بە سزاگەیاندنی بكوژانی كۆڵبەران لە كوردستان بوون.
هەروەها لە بڵاوكراوەیەكدا ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی شاری سەردەشت كردەوەی هێزەكانی رژیم لە كوردستانیان مەحكوم كرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ جەماوەری راپەریوی شاری بانە و راگەیاند كە بانە بە تەنیا نیە.
شایانی باسە ئەمرۆ سێ شەممە جەماوەری قارەمان و چاونەترسی شاری بانە دژ بە هێزەكانی رژیم لەو شارە راپەرین و ئیدارەی فەرمانداریان بە بەكرێگیراوانی رژیم چۆڵ كرد و ئاگریان لە بەشێك لە بینای فەرمانداری رژیم بەردا. لە ئەنجامی هێرشی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم بۆ سەر خەڵكی نارازی بانە، زیاتر لە 10 كەس لە نارازیان بە تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار بوون و لە بەرامبەردا چەندین كەس لە هێزەكانی رژیم لەلایەن جەماوەری بێزار لە ستەمی بانەوە بریندار كراون.
رۆژی دووشەممە هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ دەستڕێژیان لە كۆمەڵێك كۆڵەبری زەحمەتكێش كرد كە لە ئاكامدا دوو لەو كۆڵبەرانە بوونە قوربانی و گیانیان دا.
جەماوەری بانە بریاریان داوە هەنتا هاتنەدیی داواكانیان بۆ بە سزاگەیاندنی بكوژانی كۆڵبەران و دەست لە كاركێشانەوەی فەرمانداری رژیم لەو شارە بەردەوام بن لە نارەزایەتیەكانیان.
لە دوای ئەوەی هێزەكانی رژیم لە شاری بانە توانای خۆراگرتنیان لەبەردەم جەماوەردا نەما، رژیم لە شارەكانی دیكەوە هێزی پۆشتەی رەوانەی بانە كرد.
لە دوای ئەوەی هێزەكانی رژیم پەلاماری نارازیانیان دا و چەندین كەس بریندار بوون، كاك بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوای لە خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان كرد كە پشتیوانی لە خەڵكی شاری بانە بكەن.
بەشێك لە بەشداربووانی ئەو نارەزایەتیەی ئەمرۆی شاری بانە ئیشارە بەوە دەكەن كە هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارەیان دەست بەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستوونەوە.
![]() ![]() |
ڕێکهوت: 2017-09-05 18:25:50
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینی خەڵكی بانە دەكەن
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
