له‌سه‌رهێل 122
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رەوشی نوێی شاری بانە

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مانگرتنی گشتی لەو شارە بەردەوامە و دوكان و بازار بە گشتی داخراون و دەوری فەرمانداری رژیم بە هێز تەنراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتووە، ئەرۆ چوارشەممە 15ی خەرمانانی 1396، مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەردەوامی هەیە و تێكرای دوكان و بازار داخراون و لە شەقامەكاندا هاتووچۆیەكی زۆر كەم بەدیی دەكرێ، هەروەها رژیم لە دوێنێوە هێزێكی پۆشتەی زۆری هێناوەتە شارەكەو حكومەت نیزامی لە ئارادایە، رێگەكانی هاتۆچۆ بۆ نێو شار بە توندی كونترۆڵ دەكرێ و لێكۆڵینەوە لە هەموو كەس دەكرێ. 

هێزەكانی رژیم بەتەواوی دەوری فەرمانداریان تەنیوەو ئەملاولای دەرگای چوونە زوورەوە بۆ فەرمانداری بە ئاسن گیراوە، هێزەكانی رژیم بە ناوشاردا مانۆر لێدەدەن كە فەرمانداری رژیمیشیان لەگەدایە.

شایانی باسە ئەگەری زۆری هەیە جەماوەر بۆ جارێكی دیكە برژێنەوە شەقامەكان و نارەزایەتی بەرین بەرێوەبەرن، كە ئەمە هێزەكانی رژیمی خستۆتە ترس و دڵڕاوكێوە.






 


 
ڕێکه‌وت: 2017-09-06 12:42:53
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: رەوشی نوێی شاری بانە