له‌سه‌رهێل 153
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ژمارەیەك چالاكی مەدەنی شاری سنە مانیان لە خواردن گرت

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ژمارەیەك لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە رایانگەیاندووە كە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی شاری بانە و دژ بە کوشتنی کۆڵبەران بۆ سێ رۆژ مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەم چالاکانە بریتین لە : حەسەن ئەمینی، محەمەد سدیق کەبوودوەند، سیمین چایچی، ئیسماعیل موفتی زاده، هادی ئەدەب، حیسامەدین ئەمین، ئیجلال قەوامی، شیلان گیلانی، مەحموود مەحموودی و مەسعوود کوردپوور.

شایانی بیرهێنانەوەیە رۆژی سێشەممە  ١٤ خەرمانانی 1396، خەڵکی شاری بانە بە ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران لە بەردەم فەرمانداری شاری بانە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست و دوای دەستێوەردانی هێزە سەركوتگەرەکانی رژیم، جەماوەری شاری بانه بەرەرووی هێزەكانی رژیم بووەوە.
ڕێکه‌وت: 2017-09-06 17:01:10
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ژمارەیەك چالاكی مەدەنی شاری سنە مانیان لە خواردن گرت