
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژی رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان كۆبوویه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرده‌وه و راشیگه‌یاند، ده‌ستووری عێراق هیچ ئیعتبارێكی نه‌ماوه.
بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: ئه‌نجامدانی راپرسی دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه و مافی چاره‌نووس مافێكیی ئاسایی و یاساییه به گوێره‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كان و هیچ كارێكمان نه‌كردووه له دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بێت.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ئێستا نیگه‌رانن له ریفراندۆم، ده‌بوایه، زۆر پێشتر بێنه ده‌نگ و قسه بكه‌ن. ریفراندۆم نه كارتی فشاره و نه موزایه‌ده‌یه.
روونیشیكرده‌وه، چوونه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا به دڵپاكی هه‌ڵه بووه و گوتی: لێره‌دا دانی پێداده‌نێم هه‌ر 2003 چووینه‌وه به‌غدا به‌و دڵپاكییه هه‌ڵه بووین.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كراون و به بیریشم نایه‌ت هیچ رێككه‌وتنێكمان جێبه‌جێ كرابێت. بۆ نموونه رێككه‌وتین له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز، نه‌یان كرد، رێككه‌وتین له‌سه‌ر بودجه و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه، ئه‌وان نه‌یانهێشت یه‌ك فیشه‌كیش بۆ پێشمه‌رگه بێت. ئێستاش له شه‌ڕی مووسڵ رێككه‌وتنی زۆرمان كردن و تا ئێستا باسمان نه‌كردووه، به‌شێك له حه‌شدییه‌كان گوێ به قسه‌ی كه‌س ناده‌ن و پێشێلكاری زۆر زۆر گه‌وره‌یان كردووه.
سه‌رۆكی هەرێم گوتیشی: ئێستا عێراق نه كۆمارییه و نه په‌رله‌مانییه و نه دیموكراتییه و بووه‌ته حكومه‌تێكی تائیفی مه‌زهه‌بی.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسی عێراق به زۆرینه بێت، كورد له هه‌موو شتێك‌دا دۆڕاوه چونكه هه‌میشه كورد كه‌مینه ده‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا.
بارزانی ئاشكراشیكرد، له‌م ماوه‌یه‌دا فشارێكی زۆر هه‌بوو بۆ دواخستنی ریفراندۆم چ له لایه‌ن هاوپه‌یمان و وڵاتان و كه‌سانی دۆسته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ ریفراندۆم نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی سێپتێمبه‌ر ریفراندۆم بكه‌ین.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و ئازادی و به سیستمی كۆماری دیموكراتی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بیر له توندوتیژی ناكه‌ینه‌وه و به خۆشی و به گفتوگۆ ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین. ده‌ستووری عێراق هیچ ئیعتبارێكی نه‌ماوه چونكه پێشێلكرا و كه‌سیش له‌سه‌ری نه‌هاته ده‌نگ.
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: مەسعود بارزانی: ده‌ستووری عێراق هیچ ئیعتبارێكی نه‌ماوه
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
