له‌سه‌رهێل 84
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
١٥١ کرێکاری شارەوانیی مەریوان لەسەر كارەكانیان دەرکران

 بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانیی رژیم لە شاری مەریوان ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو  ئیدارەیان لە سەر کارەکانیان دەركرد.
بەپێی هەواڵەكان، بەرپرسانی شارەوانیی رژیم لە شاری مەریوان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو ئیدارەیان بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەخت لەکارەکانیان دوور خستووەتەوە.
بەرپرسانی شارەوانی دەرکرانی ئەو کرێکارانەیان بە تەلفوون پێیان ڕاگەیاندوون و هۆکارەکەشایان گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی بوددجە و قەرزداربوونی شارەوانیی مەریوان.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: ئەو کرێکارانە لە کاتێکدا لە سەر کارەکانیان دوور خراونتەوە کە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا هیچ مووچەیەکیان وەر نەگرتووە.
سەرچاوەیەك بەو هەواڵدەریەی راگەیاندووە كە هەر کرێکارێک بۆ وەرگەرتنی مووچەی مانگانەکەی دەنگ هەڵبڕێ و ناڕەزایەتی بکات، هەڕەشەی بانگکێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێ دەکرێ.
ڕێکه‌وت: 2017-11-28 15:40:46
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ١٥١ کرێکاری شارەوانیی مەریوان لەسەر كارەكانیان دەرکران