له‌سه‌رهێل 97
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە زیندانی ورمێ بەندكراوێكی سیاسی لێوی خۆی دووریەوە

بەپێی هەواڵەكان، بەندکراوێكی سیاسی کورد بەناوی سیامەكی ئەشرەفی  25 ساڵە و خەڵكی ورمێ، كە لە بەندیخانەی (دەریا)ی ورمێ ڕاگیراوە، لە ڕۆژی سێشەممە 7ی سەرماوەزەوە لێوەکانی خۆی دووریوەتەوە.

ئەو بەندییە سیاسیە لە ڕۆژی پێنج شەممە 2ی سەرماوەزەوە بە ناڕەزایەتی بە نەگواستنەوەی بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی، مانی لەخواردن گرتووە.

سیامەک ئەشرەفی ٢٥ ساڵیەتی و لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ورمێ کە تایبەتە بە لاوان ڕاگیراوە.

 

سیامەک ئەشرەفی سالی ڕابردوو لەلایەن هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای رژیم لە ورمێ بە تۆمەتی ”هاوکاری هێزە سیاسیەكانی كوردستان “ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-01 10:10:31
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: لە زیندانی ورمێ بەندكراوێكی سیاسی لێوی خۆی دووریەوە