
سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەینی 10ی سەرماوەزی 1396 نزیكی سەعات 6 بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری كرمانی هەژاند، ناوەندی بومەلەرزە پێوی زانستگای تاران، بەهێزی 6.1 لە ناوچەی هەجدەك لە شارۆچكەی راوەر لە باكوری شاری كرمان راگەیاندووە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە دوا بە دوای ئەم بومەلەرزەیە نزیكەی 33 جاری دیكە ناوچەكە لەرزاوەتەوە.
فەرمانداری رژیم لەم شارۆچكەیە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم رووداوە بۆتە هۆی گیرانی بەشێك لە رێگاكانی دێهاتەكان و روخانی دیواری بەشێك لە باڵەخانە قەدیمیەكان لە شارۆچكەی راوەر.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە كانەكانی ئەشكیلی، ئەسەد ئاباد، باب نیزو و هەجدەك لە بەشی كوهسارانی راوەر، بەهۆی ئەم بومەلەرزەوە داخراون.
جێی باسە كە مانگی سوری رژیم رایگەیاندووە كە تا ئێستا 38 كەس بریندار بوون و نزیكەی 40 ماڵی قەدیمی زیانیان بەركەوتووە، وە زیاتری زیانەكان بەر دێهاتی گورگ سەر بە هەجدەك لە شارۆچكەی راوەر كەوتووە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بومەلەرزەیەك بە پێوەری 6.1 دەیەمی ریشتەری شاری كرمانی لەرزاند
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04