
بەپێی هەواڵەكان هێزە جینایەتکارەكانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی بە بەكارهێنانی تەزووی برق و دەرهێنانی نینۆكی ئەفشین حسێن پەناهی، ویستویانە ناچار بە دیانپێدانان و وتووێژی تەلەویزیونی بكەن.
بەڵام ناوبراو رازی نەبووەو خۆی بەدەستەوە نەداوە.
بەپێ ئەم راپۆرتە بەشێک لە سەری ناوبراو بەهۆی تەزووی برقەوە سوتاوە و هەروەها لە بەشەكانی ئەژنۆ و ناوقەددا توشی ئازار و برینی زۆر بووە. ناوبراو لە زیندانی ناوەندی سنە لەچاودێری پزیشكی بێ بەش بوە و نەیانهێشتوە بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەندكراوی سیاسی كورد ئەفشین حسێن پەناهی لە دادگایەكی نمایشی چەند دەقیقەی دا، حوكمی هەشت ساڵ و نیو زیندانی بۆ دەركراوە بە تاوانی بوونی پێوەندی بە یەكێك لە حزبە كوردیەكان و تەبلیغات لە دژی دەسەڵاتی دژە مرۆڤانەی رژیمی ئاخوندی.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: ئەفشین حسێن پەناهی بەبێ رەحمانەترین شێوە شكەنجە دراوە
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04