
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەریوانیان دەستبەسەر كردووە.
بە پێی هەواڵەكان، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، هێزە سەركوتگەر و داپلۆسێنەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە شاری مەریوان ژمارەیەك هاووڵاتیان دەستبەسەر كردووە و ژمارەیەكیشیان بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت كردووە.
هەر لەو چوارچێوەدا ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سەرماوەزی 1396، هێزە داپڵۆسێنەرەكانی رژیمی ئێران لە مەیدانی ئیستادیومی شاری مەریوان تەقەیان لە کەسێک بە ناوی “تەحسین سەردۆشی” کردووە و دوای برینداركردن دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. هەروەها كەسێكی دیكە بە ناوی “حوسێن سەردۆشی” یان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە.
تا ئێستا ناونیشان و زانیاری شوێنی راگرتنی دەستبەسەركراوانی دیكە لەبەر دەستدا نیە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری مەریوان ژمارەیەك هاووڵاتی دەستبەسەر كراون
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04