له‌سه‌رهێل 89
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستبەسەر كرانی چوار كەس لە شاری مەریوان

 ئیدارەی سەركوتگەری ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە شاری مەریوان لانی كەم چوار هاووڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیاری كواستوونەوە. ئەو كەسانە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەحزابی سیاسی كوردستان دەستبەسەر كراون.
رۆژی شەممە 11ی سەرماوەزی 1396 دوو هاوڵاتی مەریوانی بەناوەكانی ئەمیر واحیدی و هەبدولرەزاقی مەحمودی لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران.
هەروەها بەپێێ‌ راپۆرتێكدی دیكە رۆژی پێنج شەممە 9ی سەرماوەز، هەر لەو شارە دوو كەسی دیكە بەناوەكانی ئاران نیكپەی خەڵكی گوندی نێ و تەحسین دادرەس خەڵكی گوندی سەردۆش لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون.
دەگوترێ تەحسین دادرەس پێش ئەوەی دەستبەسەر بكرێ لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەسترێژی لێ دەكرێ و لەدوای برینداربوونی دەستبەسەر كراوە. تا ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر چارەنووسی ئەو چوار بەندكراوە مەریوانیە لە بەردەستدا نیە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-04 14:53:37
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دەستبەسەر كرانی چوار كەس لە شاری مەریوان