له‌سه‌رهێل 117
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە گرتوخانەی مەركەزی شاری كەرەج

 رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 27ی  بەفرانباری 1396ی هەتاوی هێزەكانی رژیمی ئاخوندی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری كەرەج دوو بەندكراویان لەسێدارە داوە. 

ناوی یەكێك لەوانەی لەسێدارە دراون سینا و تەمەن 30 ساڵەیە، ئەوەی تریان تەمەنی 33 ساڵەو بەڵام تا ئێستا ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە.

 

جێی ئاماژەیە لەگەڵ دەستپێكردنی نارەزایەتی و راپەرینی ئەم دواییەی جەماوەر لە شارەكانی ئێران رژیمی ئاخوندان تەوژمی سەركوت و ئێعدامیان زیاتر كردووە.
ڕێکه‌وت: 2018-01-18 16:52:14
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە گرتوخانەی مەركەزی شاری كەرەج