له‌سه‌رهێل 131
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حوكمی ئێعدامی هاووڵاتیەكی كورد لە دادگای رژیم پێداكری لەسەر كرایەوە

 بێ دادگای رژیم لە شاری شنۆ پێداگری لە سەر حوكمی ئێعدامی هاووڵاتیەكی كورد كردەوە.

بەپێی هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 28ی بەفرانباری 1396، دادگای رژیم لە شاری ورمێ هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" کوڕی "ئەبووبەکر" و خەڵكی شنۆی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەكانی كوردستان دووبارە بە ئێعدام مەحکووم کردەوە.

 

هیدایەت مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی وێرای چەند كەسی دیكە لەلایەن دادگای رژیمەوە حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، كە لە دوای پێداچوونەوە دیسانەوە حوكمی ئێعدامی هیدایەتی عەبدوڵاپوور پێداگری لەسەر كرایەوە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-01-19 13:33:11
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: حوكمی ئێعدامی هاووڵاتیەكی كورد لە دادگای رژیم پێداكری لەسەر كرایەوە