
بەهۆی تۆپباران و بومبارانی شاری عەفرینی كوردستانی سوریە لەلایەن هێزەكانی سوپای توركیەوە 25 کەس کوژران و بریندار بوون، كە بەشی زۆریان خەڵكی مەدەنین.
بەپێی هەواڵەكان رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لە دوای 10 رۆژ هەرەشەكردن هێزەكانی توركیە هێرشیان كردە سەر عەفرین و ئەو ناوچەیان تۆپباران و بۆمباران كرد كە لە ئاكامدا 7 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون. هاوکات ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەلیش لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی هێرشەکان " 6 کەسی مەدەنی و سێ شەڕڤان (دوو ژن و پیاوێک) شەهیدبوونە، 13 کەسی مەدەنیش برینداربوونە". لەو راگەیەندراوەدا یەپەگە پێداگری لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەبێ رەزامەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەروی هەمووشیانەوە رووسیا، تورکیا نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر عەفرین.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەكان، هەتا ئێستاش هێزشی هێزەكانی سوپای توركیە بۆ سەر شاری عەفرین بەردەوامە.
![]() ![]() |
ڕێکهوت: 2018-01-21 08:23:40
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: 25 كوژراو بریندار لە ئاكامی هێرشی هێزەكانی توركیە بۆ سەر شاری عەفرین
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
