له‌سه‌رهێل 141
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزەكانی رژیم لە ورمێ خوێندكارێكی سەردەشتی دەستبەسەر دەكەن

هێزەكانی رژیمی ئاخوندی لە شاری ورمێ خوێندكارێكی خەڵكی سەردەشت دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 23ی بەفرانباری 1396 خوێندكارێكی خەڵكی شاری سەردەشت بە ناوی ”ئیبراهیم محەمەمد پوور“ لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە شاری ورمێوە دەستبەسەر کراوە.

 ئیبراهیم محەممەد پوور خەڵکی سەردەشت و خوێندکاری زانستگای ورمێ بووە کە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و لە ئێستادا لە بەندی 13ی گرتووخانەی ورمێ راگیراوە.
ڕێکه‌وت: 2018-01-22 17:26:34
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هێزەكانی رژیم لە ورمێ خوێندكارێكی سەردەشتی دەستبەسەر دەكەن