له‌سه‌رهێل 129
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی هاوولاتیەكی شنۆیی دەستبەسەر دەكەن

 هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵەكان، شەوی دووشەممە 4ی ڕێبەندانی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری شنۆ هاووڵاتیەكی ئەو شارەیان بەناوی مەجید دەریایی 56 ساڵ تەمەنیان دەستبەسەر كردووە.

 

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە مەجید بە تاوانی ئەوەی كە كورەكەی ئەندامی یەكێك لە هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستانە، دەستبەسەر كراوە.
ڕێکه‌وت: 2018-01-25 16:14:26
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی هاوولاتیەكی شنۆیی دەستبەسەر دەكەن