له‌سه‌رهێل 112
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئێعدامی سێ هاوولاتی كورد لولایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە

 دەزگای سەركوتگەری رژیمی ئێران حوكمی ئێعدامی سێ هاووڵاتی كوردی لە گرتووخانەكانی ورمێ و ئیلام جێبەجێ‌ كرد.

بەپێی هەواڵ رۆژی دووشەممە 24ی بانەمەڕی 1397 دەزگای سەركوتگەری رژیمی ئاخوندی حوكمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی كورد بەناوەكانی سوهەیل میربەخش خەڵكی ورمێ و خەلیل ئاگووش خەڵكی ماكۆی لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ كردووە.

بەپێی هەواڵێكی دیكە رۆژی دووشەمە دەزگای قەزایی رژیم لە گرتووخانەی ناوەندی ئیلام حوكمی ئێعدامی هاووڵاتیەكی كوردی بە ناوی موجتەبا كەرەمیان خەڵكی دێی میرخاسی سەر بە شاری ئیلام جێبەجێ كرد.

بەپێی سەرچاوەكان حوكمی ئێعدامی ئەو سێ شارۆمەندە كوردە لەتاوانی كوشتنی ئانقەست راگەیەندراوە. 
ڕێکه‌وت: 2018-05-14 17:05:53
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ئێعدامی سێ هاوولاتی كورد لولایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە