له‌سه‌رهێل 97
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پانۆرامای نارەزایەتیەكانی شاری بانە

 


 



لهدوای داخستنی سنوورەكان و سەپاندنی مەرجی قورس و بەربەستی زیاتر بو كۆلبەران و كاسبكاران خەڵكی شارە سنوورییەكانى كوردستان دەستیان دایە مانگرتنی بەرچاو و بە تایبەتی لە شاری بانە بە تیپەرینی نزیك بە 4 حەفتە لە مانگرتن ژمارەیێكی پێوانەیی لە نارەزایەتی مەدەنی و یەكگرتوویی ریزەكانی خەڵك تۆمار كرا. 






 

 




 




 



 

 



 

خەباتمێدیا  پانۆرامای نارەزایەتی جەماوەر لە یەكەم رۆژ تا كۆتایی بڵاو دەكاتەوە. 



 

 



 

 



 

 Monday, April 16 



 


خەباتمێدیا: نارەزایەتی و مانگرتنی گشتی لە شاری بانە دژ بە سیاسەتی برسی كردنی خەڵكی كوردستان بەرێوەچوو و پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی. رۆژی یەكشەممە ٢٦ی خاكەلێوەی ٩٧، جەماوەری شاری بانە رژانە شەقامەكان و دەستیان كرد بە دروشم دان دژ بە دەسەڵاتداران و رق و بێزاری خۆیان لە سیاسەتی برسی كردنی خەڵكی كوردستان دەربری و دەست بەجێ مانگرتنی گشتی لەو ش


ارەدا بەرێوەچوو وە دووكان و بازارەكان بە گشتی داخران.  لە كاتی نارەزایەتی جەماوەریی دا لاوانی شاری بانە یەكێك لە بەكرێگیراوانی رژیمیان دایە بەر شەق و تێھەڵدان كە دەیھەویست بە تەقاندنی گوللەی ھەوایی بڵاوە بە خۆپیشاندانەكانی خەڵكی نارازی و دوكانداران بكات.





 

جێی ئاماژەیە هاوكات لەگەڵ شاری بانە، شاری جوانرۆیش دژ بە داخستنی سنوورەكانی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق دەستیان دایە مانگرتن و بەشی زۆری ئەو بازاریانە لە سەر شەقامەكان سفرەی دوور و درێژیان رادەخست بە نیشانەی هەژاری و خاڵی بوونی سفرەی ماڵەكانیان.



 

مانگرتنی ئەو دوو شارە رۆژی دووشەممە 27ی خاكەلێوە پێی ناوەتە دووهەم رۆژ و داوای كردنەوەی سنوورەكان و راگرتنی سیاسەتی برسی كردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن رژیمی گەندەڵ و دیكتاتۆری ئاخوندیەوە دەكەن



 

 



 

 



 

 Tuesday, April 17 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شارەكانی بانە و جوانرۆ پێی نایە سێهەم رۆژ و شارەكانی سەقز و مەریوانیش چوونە پاڵ بانە و جوانرۆ.بەپێ


ی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 28ی خاكەلێوەی 1397، مانگرتنی گشتی بازاری و كاسبكارانی بانە و جوانرۆ لەنارەزایەتی بە داخستنی خاڵە سنووریەكان و زیادكردنی حەقی گومرك لەلایەن رژیمەوە، پێی نایە سێهەم رۆژی خۆی و شارەكانی سەقز و مەریوانیش بەو مانگرتنە گشتیە پەیوەست بوون. هەر ئەمرۆ سێ شەممە بازاریان و كاسبكارانی شارەكانی سەقز و مەریوان لە پارێزگای كوردستان دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی شارەكانی بانەو جوانرۆ و مانگرتنی گشتیان راگەیاند. 





 

بەپێی ئەو راپۆرتانەی دەگەن تێكرای دوكان و بازارەكانی ئەو چوارشارە داخراون و چاوەروان دەكرێ شارەكانی دیكەش بچنە پاڵ ئەو مانگرتنە.



 

 



 

 



 

 



 

 



 

 



 

 Wednesday, April 18 



 

خەباتمێدیا: لەدرێژەی مانگرتنی گشتی شارەكانی كوردستان كە لە چوار رۆژ لەوەپێشەوە لە بانە و جوانرۆوە دەستی پێكرد، پەرەی سەندووەو شارەكانی دیكەی وەك پیرانشار، سەردەشت، سەقز و مەریوانیش چوونەتە پاڵ مانگرتنە گشتیەكە و لەو شارانەش دوكان و بازارەكان داخراون.



 

بەپێی هەواڵ، مانگرتنی گشتی زۆربەی شارە سنووریەكانی كورستانی ئێران وەك بانە، سەردەشت، پیرانشار، سەقز، مەریوان و جوانرۆ دژ بە سیاسەتی داخستنی سنوورەكان لەلایەن رژیمی ئاخوندانەوە درێژەی هەیە.



 


كاسبكار و بازاریان لە شارەكانی كوردستان خوازیاری كردنەوەی سنوورەكان و لابردنی ئەو مەرجانەن كە بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل دیاری 


كراوە.





 

رژیمی ئێران لە درێژەی سیاسەتی برسی كردنی خەڵكی كوردستاندا بریاری داخستنی سنوورەكان و دیاری كردنی مەرجی قورس لەسەر هاوردەكردنی كەلوپەل بۆ ئێران رێگرە لەبەردەم كار و كەسابەتی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی شارەكانی كوردستان كە لەم خراپە ئابووریەی ئێراندا لە رێگایانەوە بژیوی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆیان دابین دەكرد.



 

بەهۆی سیاسەتی دژمنكارانەی رژیم لە ناوچەكە و پشتیوانی تیرۆریزم و پەرەپێدانی چەك و چۆڵی ناوكەیی و مووشەكی ئێران كەوتۆتە ژێر فشارێكی زۆری ئابووری كە كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر ژیانی خەڵكی ئەو وەلاتە، كوردستانیش وەك بەشێكی بێ بەش لە ئێران كە نزیك بە 40 ساڵە بەشێوەی سیستماتیك هەوڵی برسی كردنی خەڵكەكەی دەدرێ لە ئێستادا داخستنی سنورەكان جۆرێكە لە گەمارۆدانی ئابووری كوردستان لەلایەن رژیمەوە. 



 

مانگرتنی شارەكانی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەبووەو لە ئێستاشدا لە بەشێكی بەرچاو لە شارەكان بەرێوەدەچێ و ئەگەری زۆرە ئەم مانگرتنە هەموو شارەكان بگرێتەوە



 

 



 

 



 

 



 

 Thursday, April 19 



 

 



 

 



 

خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شارەكانی كوردستانی ئێران لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە.



 

رۆژی پێنج شەممە 30ی خاكەلێوەی 1397 مانگرتنی گشتی كە لەشارەكانی بانە و جوانرۆ دەستی پێكرد لە ئێستا زۆرێك لە شارەكانی دیكەی كوردستان بەتایبەت شارە سنووریەكان چوونەتە پاڵ مانگرتنە گشتیەكە.



 


بەپێی هەواڵەكان، لە پێنجەم رۆژی مانگرتنە گشتیەكەدا بازاریانی شارەكانی مەهاباد،  رۆژی چوارشەممە 29ی خاكەلێوە خامنەیی سەعید جەلیلی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی رژیمەكەی نارد بۆ بانە، بەڵام خەڵك گوێیان لێ نەگرت و درێژەیان بە مانگرتنەكەی خۆیان دا. بەپێی هەواڵەكان هێزەكانی رژیم لە شارەكانی سەقز، بانە و مەریوان لانی كەم 12 كەسیان دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوەو تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە بارەی دەستبەسەر كراوان نیە.رادوێی رژیم وتی زیاتر لە شەش بۆ حەوت ملوێن كەس لە كاسبكار و بازاری بێكار بوون. هەروەها رەسوڵ خزری نوێنەری مەجلیسی رژیم دیانی بەوەدا ناوە كە داخستنی سنوورە كۆڵبەریەكان بووەتە هۆی بێكار بوونی 75 هەزار كۆڵبەر.لەلایەكی دیكەوە خوێندكارانی زانستگای پەیامی نووری مەریوان بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی لە شارەكانی كوردستان دەربریوە.لە بەشێك لە ڕاگەیاندراوی خوێندكارانی زانستگای پەیام نووری مەریوان بە باس كردن لە دۆخی ئابووری كوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەكان‌دا هاتووە:


هەروەك كە ئاگادارن ماوەیەكی زۆرە سنوورەكان داخراون و نرخی “گۆمرۆك” لە ڕادەیەكی سەرسووڕهێنەردا بەرز بۆتەوەو ئەمە بۆتە هۆی كزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەكانی شارە سنوورنشینەكان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر شارە كوردنشینەكانی دیكه كاریگەریی نەرێنی داناوە.ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەم دۆخە، كێشەی بۆ ژیانی خەڵكی ناوچەكە و بەتایبەت سنوورنشینەكان كە سنوورەكان تەنیا ڕێگای بژیویی ژیانیانە دروست كردووە؛ هەروەها بە بۆنەی نەبوونی هەلی كار و نەبوونی كارخانە لەم ناوچانە، خەڵك بەناچار ڕوویان ‌كردووەتە كاروباری سنوورەكانەوە. ئێستەش بە بۆنەی داخرانی سنوورەكانەوە، خوانی بازاڕییان و خەڵكی ئەم شارانە خاڵییە و بە واتایەكی تر خەڵك برسییانە.خوێندكارانی كوردی زانكۆی پەیامی نووری مەریوان ڕووبەروی خەڵكی كوردستان لەو بارەوە ڕایانگەیاندوە؛





 

– بە داخستنی بازاڕەكان لە هەموو شارە كوردنشینەكان، پشتیوانیی لە مانگرتنی بازاڕییان لە شارە مانگرتووەكان بكەن.



 

– چینە جیاوازەكانی دیكەی كۆمەڵگا (فەرمانبەران و خوێندكاران و…)، بۆ پشتیوانی لەم مانگرتنە، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.



 

مانگرتووان تا بەدیهاتنی خواستەكەیان، لەسەر مانگرتن و ناڕەزایەتی سوور بن



 

 



 

 



 

 



 

 Monday, April 30 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە 16هەمین  رۆژی خۆی بردەسەر و پێداگری خەڵكی قارەمانی ئەو شارە لەسەر مانگرتن هەتا ها


تنەدیی داواكانیان.رۆژی دووشەممە 10ی بانەمەری 1397 بازاری و كاسبكارانی شاری بانە بۆ شازدەهەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان بە نارەزایەتی و مانگرتنی خۆیان دا. هەروەها ژمارەیەكی بەرچاو لە بازاریی و كاسبكاری ئەو شارە ئەورۆ گردبوونەوەی نارەزایەتیان بۆ سێهەم رۆژ لەبەردەم فەرمانداری رژیم لە بانە درێژە پێدا.بەپێی هەواڵ هەر ئەورۆ ئەندامانی شۆرای شاری بانە دەستیان لە كار كێشایەوە. هاوكات فەرمانداری رژیم لە بانە هەوڵی دا بە بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی جەماوەر لە مزگەوتی گەورەی شار قسە  بكات و داوا لە خەڵكی شار بكات مانگرتنەكە بشكێنن بەڵام جەماوەری ئامادەبوو رێگەیان پێ نەدا قسە بكات.





 

بازاری و كاسبكارانی شاری بانە لەنارەزایەتی بە داخستنی سنوورەكان و زیادكردنی گومرك مانگرتنی گشتی بەرێوەدەبەن



 

 



 

 



 

 



 

 Wednesday, May 02 



 


خەباتمێدیا: وێرای فشاری هێزەكانی رژیم بۆ سەر مانگرتووانی شاری بانە، لە 18هەمین رۆژی مانگرتنەكەدا رژیم هێزە سەركوتگ


ەرەكانی لە تەواوی شاردا بڵاوە پێ كردووە.بەپێی هەواڵەكان، رۆژی سێ شەممە 12ی بانەمەر خەڵكی شاری بانە  ١٨هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بەرێوەبرد لەبەرامبەردا ڕژیمی  ئێران لە ترسی پەرەسەندنی مانگرتن و نارەزایەتی خەڵك هێزەكانی خۆی لە زۆربەی شەقام و كۆڵانەكان بەتایبەت ناوەندی شار بڵاوە پێكردووە.سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند كە هێزە سەركووتگەرەكانی رژیم پەرەیان بە فشارەكانیان بۆ سەر چالاكان و بازاڕیانی بانە هێناوە بۆ كۆتایی هێنان بە  مانگرتن و هێڵی ئینتێرنێتی شاریان راگرتووە.بەشێوەی ڕۆژانە خەڵكی شاری بانە لە بەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە، مزگەوتی جامێعە و نەخۆشخانەی گشتیی بانە كۆدەبنەوە و درێژە بە مانگرتنەكانیان دەدەن





 

 



 

 



 

 



 

 



 

 Thursday, May 03 



 


خەباتمێدیا: وێرای فشاری دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیم بۆ سەر بازاریی و كاسبكارانی شاری بانە، مانگرتنی گشتی لەو شارە بەردەوامە. بەپێی هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 13ی بانەمەڕی 1397، 19هەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و وێرای فشار و هەوڵەكانی رژیم بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتن بەڵام بازاری و كاسبكارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن دەك


ەنەوەو ئەو مانگرتنە 19هەمین رۆژی خۆی بردەسەر.بەپێی هەواڵەكان رژیمی ئێران لە رێگەی جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بابەتی مانگرتنی شاری بانە بەو جۆرەی هەیە رەنگدانەوەو دەنگدانەوەی لە مێدیاكان و تۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا نەبێ، هەر بۆیە هێڵەكانی ئینتەرنێتی بەتەواوی لە شاردا داخستووە.





 

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن شار بە شێوەیەكی گشتی میلیتاریزە كراوەو رژیم هێزە سەركوتگەرەكانی خۆی لە شاردا جێگیر كردووە.



 

شاری بانە لەنارەزایەتی بە داخستنی سنوورەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەرزكردنەوەی گومرك لەلایەن رژیمی ئێرانەوە 19 رۆژە مانگرتنی گشتی راگەیاندووەو پێداگری لەسەر مانگرتنەكە دەكرێتەوە هەتا هاتنەدیی داواكانیان



 

 



 

 



 

 



 

 



 

 Friday, May 04 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی شاری بانە 20 رۆژی تەواو كرد و بازاری و كاسبكارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەكە


یان دەكەن. بەپێی راپۆرتەكان 20ەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لەشاری بانە هاوشێوەی رۆژانی پێشوو بەرێوەچوو و بازاری و كاسبكارانی شار پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتن هەتا هاتنەدیی داواكانیان دەكەن، لەبەرامبەردا ناوەندە سەركوتگەرەكانی رژیم هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفونیان لە خەڵك بریوەو بە هێزەكانیان شاریان بە تەواوی گەمارۆ داوە بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ رژیم گرفتی بۆ هێڵی ئینتەرنێتی شارەكانی سەقز و سەردەشتیش دروست كردووەو ئاستەنگی لەبەردەم چالاكی خەڵك لە پەیامنێر و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دروست كردووە. شایانی باسە رژیم لە هەوڵی ئەوەدایە بازاریان و كاسبكارانی شاری بانە پێمل بكات بە ویستەكانی خۆی و مانگرتن بشكێنن بەڵام خەڵكی ئەو شارە قارەمانانە بەبێ گوێدانە هەوڵەكانی رژیم درێژە بە مانگرتنەكەیان دەدەن





 

 



 

 



 

 



 

 Saturday, May 05 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە، رۆژی شەممە سێهەمین حەوتووی خۆی بەردەسەر و بازاریانی ئەو شارە پێداگری لەسەر مانگرتنەكەیان دەكەنەوە.بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مانگرتنی گشتی بازاری و كاسبكارانی شاری بانە رۆژی شەممە 15ی بانەمەر س


ێهەمین حەوتووی خۆی بردەسەر و خەڵكی ئەو شارە پێداگری لەسەر ویست و داواكانی خۆیان دەكەنەوە. شایانی گوتنە خەڵكی بانە دوێنێ‌ وەك بەشێك لە نارەزایەتیەكانیان بە سیاسەتەكانی رژیم لە كوردستان بەشداریان لە نوێژی هەینی نوێنەری وەلی فەقیهی رژیم نەكرد و نوێژی هەینیان بە پێشنووێژی ئیمام جومعەی رژیم لەو شارە تەحریم كرد.





 

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن هێڵێ ئینتەرنێت و تەلەفون هەروا راگیراوەو رژیم بەوشێوەیە دەیەوێ‌ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەواڵی مانگرتنی شاری بانە بكات. هاوكات هاوشێوەی رۆژانی رابردوو هێزە سەركوتگەرەكانی خۆی لە شاری بانە بڵاوە پێكردووەو هەندێ جار هاتووچۆی هێزەكانی رژیم لە شەقامە چۆڵەكاندا دەبیندرێن



 

 



 

 



 

 



 

Sunday, May 06 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 22ەمین رۆژی خۆی و هێزەكانی رژیم بەردەوامن لە گەمارۆدان و میلیتاریزەكردن و دەستبەس


ەركردنی خەڵك. بەپێی هەواڵەكان ئەمرۆ یەكشەممە 16ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی بازاریان و كاسبكارانی شاری بانە درێژەی هەیە و دوكان و بازار هاوشێوەی رۆژانی پێشوو داخراون، هاوكات هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم شاریان بەتەواوی گەمارۆداوە و هێزەكانیان لە نێو شاردا چرتر كردوەتەوە و راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تەلەفونیش درێژەی هەیە. بەپێی راپۆرتەكان رۆژی هەینی شەر و پێكدادان لە نێوان خەڵك و هێزەكانی رژیم رووی داوەو خەڵكی نارازی توانیویانە ماشینێكی ئەو هێزانە تێكبشكێنن. بە پێی هەواڵەكان دوابەدوای ئەو شەر و پێكدادانە هێزەكانی رژیم زیاتر لە 10 كەس لە خەڵكی شاری بانەیان دەستبەسەركردووەو بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستوونەوە.





 

 



 

 



 

 



 

Monday, May 07 



 


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شاری بانە پێی نایە 23ەمین رۆژی خۆی و خەڵكی ئەو شارە وەك نارەزایەتی بە بەدەمە نەهاتنی كاربەدەستانی رژیم فاكتۆری ئاو و برقەكانیان سوتاند. بەپێی هەواڵ، رۆژی دوو شەممە 17ی بانەمەڕی 1397، 23مین رۆژی مانگرتنی


 گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو و دوكان و بازاری ئەو شارە هەروا داخراون  و خەڵكی قارەمانی شاری بانە پێداگری لەسەر داواكانی خۆیان كە بریتین لە كردنەوەی سنوورەكان و كەم كردنەوەی نرخی گومرك لەلایەن رژیمەوە. بەپێی هەواڵەكان خەڵكی ئەو شارە بە رۆژدا روو دەكەنە گوند و ناوچەكانی دەرەوەی شار و بە رۆژ لە دەرەوەی شار دەبەنە سەر، هاوكات وەك نارەزایەتیەك بە بەدەمەوە نەهاتنی كاربەدەستانی رژیم و جێبەجێ نەكردنی داواكانیان لە هەنگاوێكی تازەدا خەڵكی شاری بانە فاكتۆری ئاو و برقەكان دەسوتێنن. شایانی گوتنە شاری بانە و چەندین شاری دیكەی كوردستان وەك نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەرزكردنەوەی نرخی گومرك دەستیان دایە مانگرتنی گشتی، بەڵام وێرای هەوڵ و فشاری زۆری دامودەزگاكانی رژیمی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی مانگرتنی گشتی شاری بانە درێژەی هەیە.





 

 



 

 



 

 



 

 



 

Tuesday, May 08 



 


خەباتمێدی


ا: وێڕای فرت و فێڵ و فشاری زۆری رژیم لە شاری بانە، مانگرتنی بازاریان و كاسبكارانی خۆراگر بە شێوەی یەكگرتووانە دەرێژەی هەیە. بەپێی هەواڵەكان، رۆژی سێ شەممە 18ی بانەمەری 1397 مانگرتنی گشتی لە شاری بانەی داستان خولقێن بۆ 24مین رۆژ بەردەوامی هەیە و خەڵكی ئەو شارە وێڕای فشار و فرت و فێڵ و هەوڵەكانی رژیم بۆ نانەوەی دووبەرەكی لە نێو خەڵكی ئەو شارە، بە شێوەیەكی یەكگرتووانە درێژەی هەیە و خەڵكی شاری بانە پێداگری لەسەر درێژەدان بەو مانگرتنە گشتیە هەتا هاتنەدیی ویست و داواكانیان دەكەنەوە. هەر ئەمرۆ ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە بڵاوكراوەیەكدا خوازیاری یەكگرتوویی و درێژەدان بە مانگرتن بوو و ئەو ناوەندە داوا لە خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان دەكات لەسەر هاودەنگی و پشتیوانی خەڵكی خۆراگری بانە و شارە سنووریەكان بەردەوام بن. شایانی گوتنە مانگرتنی شاری بانە و شارە سنووریەكانی كوردستان لە دوای سیاسەتی داخستنی سنوورەكان و بەرزكردنەوەی نرخی گومرك لە خاڵەسنووریەكان دەستی پێكرد و خەڵكی شاری بانە هەتا ئێستا بەردەوامن لە مانگرتن.





 

 



 

 



 

 



 

 



 

Wednesday, May 09 



 

 



 


خەباتمێدیا: شاری بانە بەشێوەیەكی یەكگرتوو و خۆراگرانە درێژە بە مانگرتنە گشتیەكەی دەداو ئەو مانگرتنە بەشكۆیە پێی نایە 25مین رۆژی 


خۆی. بەپێی راپۆرتەكان، رۆژی چوارشەممە 19ی بانەمەڕی 1397 مانگرتنی گشتی شاری بانە بەشێوەیەكی یەكگرتوو و خۆراگرانە بۆ 25مین رۆژ بەردەوام بوو وە وێرای هەموو فێڵ و هەوڵێكی دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیم بازاری و كاسبكارانی ئەو شارە پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنە رەواكەیان دەكەن. ئەو مانگرتنە بە شكۆیەی خەڵكی قارەمانی شاری بانە وەك نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەكانی ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد كە بەشێكی زۆر لە خەڵكی هەژار و كەم داهات و نان و بژیوی خانەوادەكانیان لەو رێگەوە بەدەست دێنا.





 

شاری بانە بەو خۆراگریە كەم وێنەیەی لە ئێستادا بووەتە هێما و رەمزی خۆراگری لەبەرامبەر ستەم و نادادپەروەری لە كوردستان و ئێراندا.



 

 



 

 



 

 



 

 



 

لە پاش 25 رۆژ بەردەوامی لە مانگرتنی گشتی كە لە وێنەی خویدا لە مێژووی بەدەسەڵاتگەیشتنی رژیبمی ئاخوند تاهەنووكە دەگمەن بووە رۆژی پێنج شەممە  لە دوای بەلێنی ناوەندە باڵاكانی دەوڵەت بە شێوەی كاتی هەڵوەشێندرا و خەڵك دوكان و بازاریان كردەوە. ئەوەی جێگەی تێرامانە خەڵكی شاری بانە باس لەوە دەكەن كە ئەو مانگرتنە تەنیا سڕ كراوە و لە ئەگەربەدەمەوەنەهاتنی ویست و داواكارییەكان سەرلەنوێ دەست بە مانگرتن لە شكل و شێوەی جۆراوجۆر دەكرێتەوە. 




 


وەك چاودێران و زانیارییەكان لە ناو خۆ باسی لێوە دەكەن تا ئێستا بەرپرسانی رژیم ئەو جۆرەی پێویستە بەەم ویستی خەڵكەوە نەچوونە و وا پێدەچێ رژیم لە بەلێنەكانی خۆی پاشگەز بووبێتەوە كە هاوكات لە نێ,چ خەڵك مەقۆ مەقۆی سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی مانگرتن دەكرێت. 



 



 






 



ڕێکه‌وت: 2018-05-17 12:26:30
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پانۆرامای نارەزایەتیەكانی شاری بانە