
دیاردەی خۆكوژی لە شارەكانی كوردستان بەردەوامی هەیەو رۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر لەو بارەوە دەبیستین.
بەپێێ هەواڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، لاوێکی خەڵکی شاری کامیاران بەنێوی ئارمین قوبادی، كوری مەنسور و خەڵكی دێهاتی لۆنی ساداتی سەربە شاری كامیاران بەهۆی نادیار كۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکەوە کرێکارێکی دیكەی کورد دانیشتوی گەرەكی ئیسلامئاوای شاری ورمێ خۆی كوشتووە كە تا ئێستا نێوەكەی ئاشكرا نەبووە، باس لەوە دەكرێ كە ئەو كرێكارە بەهۆی هەژاری و خراپی باری گوزەرانەوە خۆی كوشتبێ، ئەو كرێكارە لە كارگەی كابینەسازی ئەو شارەدا كاری كردووە.
هەروەها کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "تازاوا"ی ناوچەی هیلیلانی پارێزگای ئیلام که بە هۆی دەسکورتی و هەژاریی بنەماڵەکەی نەیتوانیوە ناوی خۆی بۆ دانیشگا بنووسێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە حاڵێکدا لە تاقیکارییەکاندا دەرچووە.
کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی پێیان وایە کە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوای لە نێو لاواندا، لە هۆ سەرەکییەکانی خۆکوژی ئەژمار دەكرێن.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: درێژەی دیاردەی خۆكوژی لە كوردستان
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
