له‌سه‌رهێل 154
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرپرسێكی بەسیج لە مەریوان دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێكی 14 ساڵە

 بەرپرسێكی بنكەی بەسیجی مەریوان دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێكی 14 ساڵەی مەریوانی و لەدوای ئاشكرابوونی رووداوەكە بەرپرسانی رژیم هەرەشە لە خانەوادەی كچە دەكەن.

بەپێی راپۆرتەكان، لە حەوتووی رابردوودا بەپرسێكی بەسیجی رژیم لە شاری مەریوان دەستدرێژی كردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی ”ش . محەمەدیان“  خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان.

هەواڵدەری هەنگاو لە زمانی خزمێكی ماڵی قوربانیەوە بڵاوی كردەوە كە :”بەرپرسانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانی واتە (ش . محەمەدیان) کردووە کە ئەگەر ئەو پرسە میدیایی بکەن چارەنووسێکی ناخۆش چاوەڕێیان دەکات.

گێچەڵی سێكسی بە كچان و ژنان لەلایەن بەرپرسانی بەسیج و لە ناوەندەكانی بەسیج بەشێوەیەی زۆر پەرەی سەندووە.
ڕێکه‌وت: 2018-05-19 11:56:11
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەرپرسێكی بەسیج لە مەریوان دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێكی 14 ساڵە