له‌سه‌رهێل 95
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاووڵاتیەكی شاری سەقز لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەست بەسەر كرا

 هاووڵاتییەکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو ناوەندە سەركوتگەرەی رژیم گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵكی دێی قەیلەسوونی شاری سەقز بە ناوی "فاروق فیرووزی" یان داوەو لە دوای پشكنینی ماڵەكەی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئیتدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواستووتەوە.

 

روون نیە هێزەكانی رژیم بۆچی چوونەتە سەر ماڵی ئەو هاوولاتیە سەقزیە و دەستبەسەریان كردووە.
ڕێکه‌وت: 2018-05-20 09:19:46
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هاووڵاتیەكی شاری سەقز لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەست بەسەر كرا