له‌سه‌رهێل 72
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژرانی كۆڵبەرێك بە دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران

بەهۆی دەسترێ دەسترێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم كۆڵبەرێكی خەڵكی ورمێ گیانی دا.

بەپێی هەواڵ، رۆژی یەکشەمە 30ی بانەمەری 1397، کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بەناوی مەیسەم عەموویی خێزاندار و خاوەن سێ منداڵی كچ، لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی رژیمی ئێران گیانی لەدەست داو تەرتەرمەكەی بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی، شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە 29ی بانەمەڕ، هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێران لە سنوری کانیخوای شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانی کۆلبەران كرد كە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی حەسەنزادە” تەمەن 47 ساڵ بریندار بووە. 

بەپێی هەواڵەكان ئێوارەی رۆژی شەممە هێزە تاوانكارەكانی رژیم لە گوندەكانی مێرائاوا و خێوەتگە دەستیان بەسەر زیاتر لە 350 سەر ئەسبی كاسبكاراندا گرتووەو  دەستڕێژیان لێ كردوون و ژمارەیەكی زۆریان لەو ئەسبانە كوشتووەو دوای ئەوە دەستیان بەسەر كۆمەڵێكی زۆر لە كەل و پەلی كاسبكاراندا گرتووە.

ئەم تاوانانەی هێزەكانی رژیم درێژەی سیاسەتی كوشتن و قڕ كردنی خەڵكی كوردستانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-05-21 10:32:04
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوژرانی كۆڵبەرێك بە دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران