
کارلۆس کێی رۆش، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ناوی 24 یاریزانی ئەندام لە هەڵبژاردەی ئێران بۆ جامی جیهانی 2018ی رووسیای بڵاوکردەوە. لە لیستەکەدا ناوی هەریەک لە یاریزانانی کورد، وریا غەفووری و کاوە رەزایی کە پێشتر بۆ کەمپی مەشق و راهێنان بانگهێشت کرابوون سڕاوەتەوە.
وریا غەفووری لە سنە لەدایکبووە و یاریزانی یانەی ئیستقلالی تارانە. بە یەک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی ئێران ئەژمار دەکرێت لە هێڵی بەرگری لای راست. هەروەها کاوە رەزایی، خەڵکی شاری ئیسلام ئاوای رۆژئاوایە لە پارێزگای کرماشان. ئەزموونی یاریکردن لە چەند یانەی ئێرانی هەیە و ئێستا وەک هێرشبەر لە یانەی شارلوای بەلژیک یاری دەکات.
هاوکات دوو یاریزانی دیکەی کوردستان لە ریزی هەڵبژاردەی ئێراندا ماونەتەوە. عەلیڕەزا بەیرانوەند، خەڵکی خوڕەمئاوا وەک گۆڵپارێزی یەکەم و هەروەها وەحید ئەمیری، لەدایکبووی شاری مەمەسەنی پارێزگای فارس، وەک هێرشبەر لە ریزی هەڵبژاردەی ئێراندان.
بهشی ( وهرزشی )
ناونیشای وتار: دوورخستنەوەی دوو یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29