
بەبۆنەی یادی نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە ناسراوبة (قالەمەڕە)، بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕ، بنكەی فەرهەنگی و هونەری زیرەک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک، هونەرمەندان، شاعێران، نووسەران لە پارکی حەسەن زیرەک و لەسەر گڵکۆی هونەرمەند قالەمەڕە، یادی ئەو هونەرمەندە شمشاڵژەنەی كوردستانیان بەرز راگرت.
بەوبۆنەوە سووسەن حەسەنزادە، بەرپرسی بنكەی فەرهەنگی_هونەری زیرەک، پەیامێكی پێشكەش كرد و یاد و بیروەری ئەو هونەرمەندە کۆچکردووەی بەرز نرخاند.
هەروەها كۆمەڵێك شاعیر و نووسەر و ئەدیبی وەك: ڕەسووڵ چووپانی (شوانە) بە هۆنینەوە شێعر، حەسەن کەریمیان، مستەفا ئیلخانیزادە، بە پێشکەشکردنی وتار، عوسمانە سوور بە نەرمەنەی، عەلی فروتەن بە حەیران، ئیحسان زیرەک بە گۆرانی، رێورەسمەكەیان دەوڵەمەند كرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە، یەکێک لە شمشاڵژەنە ناودارەکان بوو کە لە ٢٠ وڵاتی جیهان لە فێستیڤاڵ و کۆنسێرتەکاندا بەشداری کردبوو.
ھونەرمەندی شمشاڵژەن "قالەمەڕە"، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵکی فەرهەنگدۆستی شاری بۆکان، مەهاباد، سەقز، مەریوان، بانە، سلێمانی و سەردەشت لە رێورەسمی نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی قارلەمەرەدا بەشدار بوون.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: لە بۆكان یادی هونەرمەند قالەمەڕە بەرز راگیرا
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
