
كوژران و برینداربوونی ٢٢ كۆڵبەر لە دوو مانگی ڕابردوو
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان لە دوو مانگی رابردوودا لانیكەم ٢٢ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكان یان لە ئاكامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا كوژراون و بریندار بوون. هەر لەو دوو مانگەدا ١١ كەس لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستاندا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیە كوژراون یان بریندار و نقووستان بوون. لە دوو مانگی دەسپێكی ئەمساڵدا لانیكەم ٨٥ كەس لە كوردستان بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و ئەمنیەتی بە دژی رژیمی ئێران گیراون، ١٧ كەس لەوان دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاون. هەروەها حوكمی ئێعدامی ٥ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی كورد پشتڕاست كراوەتەوە و ٨ زیندانیی كوردیش ئێعدام كراون. خۆكوژییەكان بەهۆی بارودۆخی خراپی ڕووحی و ژیان لە كوردستان لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ٢٤ قوربانیی وەرگرتوە و دەیان كەسی دیكەش بە وەخت پێیان زانیون و لە مردن ڕزگاریان كردوون.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: كوژران و برینداربوونی ٢٢ كۆڵبەر لە دوو مانگی ڕابردوو
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
