
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە رامین حوسێن پەناهی، بەندكراوی سیاسیی كوردی مەحكووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە، لەمەڕ ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو بەندكراوە سیاسیە وریایی دا. بەپێی راگەیندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی كە ئاماژە بە وتەی پارێزەری ئەو بەندكراوە سیاسییە كراوە، حوكمی رامین لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پشتراست كراوەتەوە و رەوانەی دەفتەری جێبەجێ كردنی حوكمەكانی بەندیخانەی سنە كراوە و بڕیارە پاش كۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان جێبەجێ بكرێ. پارێزەری ئەو بەندكراوە سیاسییە رۆژی ١٧ی مانگی مەی ٢٧ی بانەمەڕ رایگەیاندبوو كە دۆسیەی رامین رەوانەی دەفتەری جێبەجێ كردنی حوكمەكان لە بەندیخانەی شاری سنە كراوە. بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سنە رۆژی ٢٩ی بانەمەڕ بەو زیندانییە سیاسییە كوردەیان راگەیاندبوو كە ناوبراوە دوای مانگی رەمەزان كە لە ٢٤ی جۆزەردان كۆتایی دێ، لەسێدارە ئەدرێ. بڕیار بوو كە حوكمی ئەو بەندكراوە سیاسیە ١٣ی مانگی بانەمەڕ بەڕێوە بچی، بەڵام بە هۆكارگەلێك كە بەرپرسانی دەزگای قەزایی ئاماژەیان پێنەكردووە، وەدوا كەوت. لێبوردنی نێونەتەوەیی هۆكاری دواكەوتنی ئەو حوكمەی بۆ ناڕەزایەتیی گشتی و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی گەڕاندۆتەوە. ئەو رێكخراوەیە راشیگەیاندووە كە رامین حوسیە پەناهی لە رەوتێكی بە تەواوەتی ناعادڵانەدا حوكمی لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپێندراوە و بۆیە دەبێ ئەو حەكمە هەڵبوەشیەدرێتەوە. رامین حوسێن پەناهی رێكەوتی ٢ی پووشپەڕی ٢٧١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا و رێكەوتی ٥ی رێبەندان كە تەنیا یەكجار دادگایی كرابوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای رژیم لە شاری سنەوە حوكمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: وریایی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پێوەند بە جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
