له‌سه‌رهێل 130
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دادگای رژیم شاری ورمێ دوو چالاكی ژینگەپارێزیی بە زیندان مەحكووم كرد

 دوو چالاكی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری بۆكان، لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحكووم كران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، چەند ڕۆژی پێش، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوكمی ١٨ مانگ زیندانی بە سەر دوو چالاكی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری بۆكان، بە ناوەكانی "جەعفەر ئەمینی" و "حامید سپهری"، سەپاند. ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە، كە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵاتـ"ـن، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان دەسبەسەر كران. ئەو دوو چالاكە ژینگەپارێزییە، كۆتایییەكانی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوون.  دادگای ئینقلابی شاری ورمێ ئەو دوو چالاكە ژینگەپارێزەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٨ مانگ زیندان مەحكووم كردووە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-05-25 12:20:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دادگای رژیم شاری ورمێ دوو چالاكی ژینگەپارێزیی بە زیندان مەحكووم كرد