له‌سه‌رهێل 96
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوو هاووڵاتیی كورد دەستبەسەر كران

 هێزە ئەمنییەكانی رژێمی ئێران لە پارێزگای كرماشان دوو هاووڵاتیی كوردیان بە تۆمەتی هاوكاری حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری ئێران دەستبەسەر كرد. 

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هاووڵاتییەكی كوردیان بەناوی “عوسمان جەلالی“ دەستبەسەر كردووە بە تاوانی پێشینەی ئەندامەتی لە حزبێكی كوردستانی دژبەری رژیم، لە لایەكی دیكەوە، هاووڵاتییەكی خەلكی گەیلانی ڕۆژئاوا بە ناوی “مێهدی ئیمام عەباسی” لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوكاری حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری رژیمی ئێران دەستبەسەر كراوە. جێی باسە كە تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوە نادیارە و نازانرێ كە لەكوێ ڕاگیراون. هەواڵدەری هەنگاو ئاماژەی بەوە كردووە كە  لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵكی سەردەشت بە ناوی ”میلاد كاژی“ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوكمی ١٠ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرا.

 

 
ڕێکه‌وت: 2018-05-26 16:46:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دوو هاووڵاتیی كورد دەستبەسەر كران