له‌سه‌رهێل 134
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاووڵاتییەكی نەغەدەیی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا

 هاووڵاتییەك خەڵكی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی دا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان لە نزیك شەقامی"سەردار ڕۆحیی نەغەدە" گیانی دا. بە وتەی شایەتحاڵەكان، ئەو ڕووداوە لە كاتێكدا ڕووی داوە، كە هێزە ئینتزامییەكان لە كاتی ڕاودوونانی "قاچاغچییەكان" تەقەیان كردووە، كە گوللەیەك وەبەر چاوی ئەو هاووڵاتییەی كەوتووە. هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەكە لە مالپەری كوردپا بڵاوبوتەوە ، شوناسی ئەو هاووڵاتییە نەغەدەیییە ڕوون نەبووەتەوە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-05-27 15:00:08
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هاووڵاتییەكی نەغەدەیی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا