له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چارەنووسی ڕەحیم حەسەن خالی پاش ٤٠ ڕۆژ نادیارە

 چارەنووسی هاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار كە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەكانی رژیمی  ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر كرابوو هەروا نادیارە. چارەنووسی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ خەڵكی پیرانشار كە نزیك ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراوە نادیارە و هەوڵەكانی بنەماڵەكەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاكام ماوەتەوە. ڕەحیم حەسەن مەحاڵی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی خاكەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر كراوە. ماڵپەری هەنگاو بڵاوی كردەوە  كە هێزە ئەمنیەكان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان كردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و هاوكاریك یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان دەستبەسەریان كردوە.  بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان كردووە و بەڵام ئەوان وڵامێكیان نەبووە ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەكەی دروست كردووە.


 
ڕێکه‌وت: 2018-05-28 12:11:29
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: چارەنووسی ڕەحیم حەسەن خالی پاش ٤٠ ڕۆژ نادیارە