له‌سه‌رهێل 127
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوردستان.. لە دوو مانگدا دە پیاو بە هۆی هەژاری خۆیان كوشتووە

 لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی كورد لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی هەژاری و دەستكورتییەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لە سەرەتای بەهارەوە واتە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ١٧ پیاو لە كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دە حاڵەت لە كۆی ئەو ١٧ حاڵەتە بە هۆی هەژاری و دەستكورتی خۆیان كوشتووە. هەروەها ٩ كەسیان خەڵكی پارێزگای ئورمیە، ٤ كەس خەلكی پارێزگای ئیلام، ٢ كەس خەڵكی پارێزگای سنە و ٢ كەسیش خەڵكی پارێزگاكانی لوڕستان و كرماشان بوون. زیاترین ڕێژەی خۆكوشتنی پیاوان لەو ماوەیەدا لە شارەكانی سەردەشت و مەهاباد هەر كامەیان بە ٣ حاڵەت تۆمار كراوە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-05-28 12:21:36
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوردستان.. لە دوو مانگدا دە پیاو بە هۆی هەژاری خۆیان كوشتووە