له‌سه‌رهێل 135
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژران و  برینداربونی سێ كاسبكاری كوردی خەڵكی شاری شنۆ

ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، سێ کاسبکاری کوردی خەڵكی شاری شنۆ، درانە بەر دەسترێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیمی ئێران

ئەو سێ كەسە بەناوەكانی ڕێبوار مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کانی ڕەش، سیروان مورادی برای ڕێبوار  " خەلیل فەڕوخی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی"دڕوو" لە بەرزاییەکانی شاخی "کێلەشین و سپی ڕێز" لەلایەن هێزە ئینتیزامیەكانی رژیم و بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پیشوەختە دراونەتە بە ردەسترێژی گوللەو لە ئاكامدا رێبوار مورادی گیان دەدات، سیروان و خەلیل فەروخی بریندارو دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجنسی شاری هەولێر.

 

هەواڵدەری كوردپا ئاماژەی بەوە كردووە كە: هەر  لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەیسەم کەریم عه‌لی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی "کێلەشین" گیانی داوە.
ڕێکه‌وت: 2018-05-30 10:26:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوژران و  برینداربونی سێ كاسبكاری كوردی خەڵكی شاری شنۆ