
دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان خۆیان لە قەنارە داو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی کوردپا، دوانێوەڕۆی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی "ئامێنە سەعیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "خەدیجە سەعیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.ئەو دوو خوشکە کە دانیشتووی گەڕەکی "تەپەی مووسک"ـی شاری مەریوانن، بە خۆ هەڵواسین، خۆیان كوشتوە و لە کاتی ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتووە کە هیچ جۆرە نەخۆشییەکیان نەبووە.
لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوژی ئەو دوو خوشکە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوتەوە، بەڵام هەواڵە بڵاوکراوە نافەرمییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئامێنە و خەدیجە بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە خۆیان کوشتووە.
جێگەی ئاماژە پێدانە كە بەڕێوەبەری بێهداشت و دەرمانیی شاری بیجاڕ ،باسی لە خۆکوژیی٦٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لە ساڵی ڕابردوودا، (٩٦)،دا کردووە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: دوو خوشک لە شاری مەریوان خۆیان كوشت
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
