
رۆژی پێنج شەممە ١٠ی جۆزەردانی 97، لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێك بە ناوی ”بەردە ڕووخاو“ هێزە ئينتزامیەكانی رژیم پۆلێك لە كۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە. لە ئاكامی ئەو دەستڕێژیەدا كۆڵبەریكی خەڵكی گوندی ”قەڵاتە ڕەش“ بە ناوی ”عەبدوڵڵا“ بە سەختی بریندار بووە.
سەرلەبەیانی هەمان رۆژ، كۆڵبەریكی دیكەی خەڵكی بانە بە ناوی ”كەماڵ محەمەدی“ كوڕی مەجید، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئينتزاميةكانى رذيم لە سنووری شاری بانە كوژرا. ئەم كۆڵبەرە كوردە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە ناوەندە دەرمانیەكانی شاری سلێمانی، گیانی داوە و تەرمەكەی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانیە.
هەواڵدەری ”هەنگاو“، ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنیا لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٤ كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم كوژراون و ٧ كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: كوژران و برینداربونی دوو كۆڵبەر لە لایەن هێزە ئينتزامیەكانی رژیم
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
