
ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی تۆپی پێ رێگەی یاریگای لۆژنیكی-یان گرتووەتەبەر كە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم یاری مۆندیاڵی 2018 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعوودیە تیایدا بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی مۆندیاڵی 2018 لە روسیا دەست پێدەكەن و یاری كردنەوەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعودیە لە یاریگای لۆژنیكی بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاوە هاندەرێكی زۆری هەردوو هەڵبژاردەكە رێگەیان بەرەو یاریگەكە گرتووەتەبەر. بەپێی ماڵپەری فیفا، یاریگای لۆژنیكی بە یەكێك لە یاریگا سەرەكییەكانی مۆندیاڵی 2018 لە رووسیا دادەنرێت، كە مێژووی دروستكردنەكەی بۆ ساڵی 1956 دەگەڕێتەوە كە لەو كاتەوە تاوكو ئێستا سێ هەزار یاری تۆپی پێی لێی ئەنجامدراوە. لە ساڵی 2013وە، كاری نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی یاریگای لۆژینكی بۆ مۆندیاڵی 2018 لە رووسیا دەستی پێكردبوو، كە بووەتە یەكێك لە جێگە سەرسورهێنەرەكان لە مۆسكۆ. هەروەها لە ئێستادا یاریگای لۆژینكی جێگەی 78 ھەزار بۆ 80 هەزار كەسی لێ دەبێتەوە، ئەوە جگە لەوەی رێوشوێنی ئەمنی توند لە یاریگاكە گیراوەتەبەر و رێگە نادرێت بەپێی پشكنینی ورد بە ئامێری ئەلیكترۆنی هیچ ماددەییەك یان كامێرای رۆژنامەوانان ببرێنە ناو یاریگاكەوە. یارییەكانی مۆندیالی 2018 لە روسیا بەڕێوەدەچن كە لە بەرواری 14ی ژوئەن دەست پێدەكەن و تا 15ی جولای داهاتوو بەردەوام دەبن .
ئیرانیش لە موندیالی 2018 بەشدارە و لەگەڵ تیمی تۆپی پێێ وەڵاتانی پورتەغال و ئیسپانیا و مەراكیش كەوتووە.
بهشی ( وهرزشی )
ناونیشای وتار: ئەمڕۆ مۆندیالی 2018ی روسیا دەستپێدەكات



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29