له‌سه‌رهێل 73
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژران و برینداربوونی  16 هاووڵاتی مەدەنی كورد بەدەستی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم لەساڵی

 لەماوەی ساڵی رابردووی زایینیدا، نزیكەی 9 هاووڵاتی مەدەنی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم كوژراون

 لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، هێزە ئینتزامیەكانی رژیمی ئاخوندی لە سنوورەکانی کوردستان لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە کە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٧ کەسی دیکەیان بریندار بوون.

لە کۆی ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی، ١٠ کەسیان بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژراون و یان بریندار بوون و ٦ کەسی دیکەیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: زۆرترین هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای کرماشان بوونەتە قوربانی کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا ٥ هاووڵاتیی مەدەنی لە و پارێزگایە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم کوژراون و ٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-01-04 08:22:40
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوژران و برینداربوونی  16 هاووڵاتی مەدەنی كورد بەدەستی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم لەساڵی