2024 Dec Sat
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

شه‌هید محمد قادر جه‌مال

شه‌هید محمد قادر جه‌مال
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادی سەروەری گەل شەهید محەممەدی قادر جەمال

ئەگەر لەتابلۆی رازاوەی سروشت وردەوەبین و دیمەنی نەخشین و روخساری رەنگینی سەرەنج بدەین و ئەگەر روداوە خۆش و ناخۆش و داستانە تاڵ و شیرینەكانی مێژووی نزیك و دووری ئەم جیهانە بەرین و پانە بە وردی وەرەق بدەینەوە، بۆمان دەرئەكەوێ‌ كە هیچ دیمەنێك لە دیمەنی شەهید جوانتر نییە ، لەكاتێكدا كە لە پێناو ئاواتی پیرۆزی دا گیانی فیدا دەكات و بە بزەی سەرلێوی خۆی لە كاتی ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمان و هاوبیرەكانی دا بۆ هەمیشە مەرگ بە چۆك دا دێنێ‌ و ژیانی هەمیشەیی لە نوێ‌ بۆ خۆی دەستەبەر دەكات . هیچ رەنگێك لە رەنگی سووری خوێنی گەشی لەشی پاكی شەهید جوانتر نابێ و نییە لەو كاتەدا كە لە جەستەی پیرۆزی بە لێزمە دێتە خوارێ‌ و خاكی نیشتمان دەرەنگێنێ‌ و زراوی دژمنان دەتۆقێنێ‌. 
هیچ گولێك لەو سوورە گوڵ جوانتر نابێ كە بە خوێنێ‌ شەهید دەگوورێ‌ و پاراو دەبێ. هیچ ئەندامێك لە كۆمەڵی مرۆڤ پلەی ناگاتە پلە و نرخی شەهید كە بەبەخشینی بانترین دەست مایەی خۆی كە گیانیەتی لە رێگای بەرژەوەندی تێكرایی دا و و لە پێناو بیروباوەری پیرۆزی دا، بەرزترین پلەی مرۆڤایەتی بۆ خۆی تۆمار دەكات و ژیانی راستەقینە بە قیمەتی گیانی كریوە. 
هیچ داستانێك لە داستانی شەهید شیرینتر و هیچ یادێك لە یای شەهید بە نرختر و بە تامتر نییە. یادی شەهید تین و تامان پێ دەبەخشێ و ورەوباوەرمان زیاد دەكا، كڵپە و گڕی ئاگری خەبات هەتا گەیشتن بەئاوات دانامركێ و قەت كەم ناكا. 
یادی ئەمجارەمان یای شۆڕسوارێكی گۆرەپانی تێكۆشانە. یادی شۆرەسوارێكی بەورە و دڵسۆزی  سازمانی خەباتە كە بەراستی بە سەربەرزی ژیا و بە مەردی سەری نایەوە. 
شەهید محەممەدی قادر جەماڵ لە بنەماڵەیێكی هەژاری كوردەواری لە گوندێك لە كوردستانی عێراق چاوی بە دونیا ی پڕ لە مەینەتی گەلەكەمان هەڵێنا. هێشتا تەمەنی لە 10 ساڵ تێنەپەریبوو كە باوكی لەبەر نەبوونی ئیش بەرەو شاری بانە كۆچی كرد. كەندوكۆسپی ژیان و دەرد و ژانی نەداری بوو بە هۆی ئەوەكە شەهید محەممەد بۆ پەیداكردنی پژیو بچێتە شارە دوورەكانی وەڵات و بە ئارەقی نێوچاوان نان و ئاوێك وەدەست بخات. دوای سەركوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و پاش هێرشی رژیم بۆ سەر كوردستان ، كاك محەممەد چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی كردە شان و وەك كورە كوردێكی دڵسۆز و خەباتگێر لەبەرانبەر دژمن دا راوەستا. لەساڵی 1359ی ك. خ دا وەك زۆر لەهاوبیروباوەڕەكانی هاتە ریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە و لە زۆر چالاكی بەرچاودا ئازایانە بەشداری كرد. تاكوو لە رۆژی 18/11/1359 دا لە سەرجادەی سەقز ـ بانە لەسەرپردی میرەدێ‌، لەشەرێكی چەند سەعاتیدا كە بوو بە هۆی لەناو چوونی دەیان كەس لە هێزی دژمن، بە گوللەی پیاوكوژانی رژیمی خومەینی تاوانبار پێكرا و هەر لەوێ‌ شەهید بوو دڵی پڕ لە ئاواتی لە لێدان كەوت. 
هەزار سڵاو لە گیانی پیرۆزی شەهید محەممەد قادر جەمال ناسراو بە محەممەد توركە بێ.


10 years and 1 months and 14 days and 14 hours and 45 minutes ago

شه‌هید محمد قادر جه‌مال

شه‌هید محمد قادر جه‌مال

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT