2024 Dec Sat
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

شه‌‌‌هید عابید فه‌‌‌یزیان

شه‌‌‌هید عابید فه‌‌‌یزیان

هەموو ئاكارێكی گەلی كوردی بەشخوراوی خاك دابەشكراو، هەموو ئاكارێك لە شۆڕشی كوردستانی ئێران نیشانەی لێبڕان و پاكی و كوردایەتیەكی بێخەل و خەشیە. چەند ورد دەبینەوە لە ڕیزی شۆڕشەكەماندا و لە كردەوەی شۆڕشگێڕەكانمان، سەرمان سوور دەمێنێ لەو هەموو دڵسۆزییەی شۆڕشگێڕ و خەڵكی شۆڕش ڕاگرەكان لە كوردستانی كوێستاندا، هەر لەو كاتەشدا خەریكی شایی مەرگین لە خۆشیان، شكور بۆ خوا ئێمە لە كوردستانی كوێستاندا، واین كە كوردایەتی بۆ كوردایەتی، واتە خەبات بۆ ڕزگار بوونی گەلی كورد لە ستەمی بێگانەی چەوسێنەر دەكەین نەك بۆ دەسەڵات، نەك بۆ ڕازیكردنی لایەك لە داگیركەرانی كوردستان، كوردایەتیمان دەست پێكرد بۆ سەربەرزی گەلی كورد لە هەر جێیەك كە كوردستانە. بڕاونە پیری شەست ساڵەو حەفتا ساڵە لە ڕیزی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستكاندایە. بڕوانە لاوی شانزە ساڵە كە وەك بروسكە دێن و دەچن لە شاخ و كێوی كوردستان تیغی دەبانن و لە كالاندا خۆ ناگرن، بە كەس دانامركێن. شۆڕش هی تێكڕای خەڵكی كوردستانە. جا بڕوانە لە لایەكی ترەوە پیرە دایكان دەبینن دێن و دەچن بە دەوری پێشمەرگەی نازداری بێ نازدا، كە نازی شۆڕشی كوردستانیان بڕی، نازی دایكی بە ئیمان خستووە، بە قوربانیان دەبن و لە دەوریان دەگەڕێن، ها وەرە بڕوانە ڕیزی خەباتی خوێناوی، دەبینی شلكە لاوی بە ئیمان و بە بڕوا چۆن بوونە حەماسەی شۆڕش، بوونە بەرامی هێرش نوخشەی داهاتی خەباتن، نوخشەی خێر و هاتن، وەرە بڕوانە جا دڵ پڕكە لە بڕوا بە سەركەوتن، وەك ڕۆڵەی شیرینی كوردستان، هەر چەند بە تەمەن منداڵ و كاڵن، بەڵام بە سام و هەڵمەت ڕوستەمی زاڵن.... جا وەرە بۆ وێنە دەست بەرین یەكێك، لە خونچە تازە پشكوتووەكانی باخچە ساواكەی سازمانی خەبات، بە هێواشی و بێلێكردنەوە ڕایكێشینە بەر دەمی خۆمان، پەیمانی خەبات تازەكەینەوە كە تا ماویین خۆنەفرۆشین و بە گزە چاوی ناپیاوی دانە پۆشین. كێیە ئەو گوڵە نەپشكوتووەی كە ئەمڕۆ گوڵی مەجلیسانە؟ ئەو كاك عابید فەیزیانە، پێشمەرگەكانی هێزی شەهید سەید خەلیل ڕۆژی 14/پوشپەڕی/1363بە مەبەستی گرتنی مۆڵگەی پاسدارەكانی خومەینی لە پشتی (دێی سیچان) لە چوار كیلۆ مەتری شاری بانە، وەڕێ كەوتن. كاك عابید فەیزیان یەكێك بوو لە داوخوازانی بەشداری لەوكارە شۆڕشگێڕانەدا. پێشمەرگەكان بە پێی بەرنامەیەكی ڕێك و پێك دوای یەك سەعات شەڕ، وەك با داهاتنە سەر مۆڵگەی دوژمن و گرتیان، لەو هێرشەدا تەنیا زیانی پێشمەرگە، ئەو لاوە بە جەرگە، ئەو بێچووە شێرە بوو، كە بە گوللەی دوژمنانی كوردستان خوێنی پاكی بوو بە سەنەدێكی تر، لەسەر سەدان هەزار پەسەندی ڕەوای شۆڕشەكەمان.

شەهید عابید فەیزیان ÙƒÛ• Ù„Û• ساڵی 1346 دا Ù„Û• شاری بانە Ù„Û• بنەماڵەیەكی كاسب Ù„Û• دایك بوو، تا پێنجی سەرەتایی خوێند، لەبەر Ø´Û†Ú•Ø´ÛŒ خەڵكی ئێران، پاشان Ø´Û•Ú•ÛŒ دا سەپاوی كوردستان بۆی نەكرا درێژە بە خوێندنەكەی بدات. Ù„Û• ساڵی 1360 ÙƒÛ• بینی كوردستانی خۆشەویست دەسووتێ Ùˆ دەبرژێ بە ئاگری دوژمنانی قین Ù„Û• دڵی Ú¯Û•Ù„ÛŒ كورد بێ بەزەییانە كوشتار دەكرێ، هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە Ùˆ دوای ماوەیەكی ڕاهێنان Ùˆ بارهێنان چووە ناو هێزەوە،  زۆر بە ئەمانەت Ùˆ دروستكاری، كاری پێشمەرگایەتی بە ئەنجام دەگەیاند. شەهید عابید Ù„Û• زۆربەی شەڕەكاندا بەشداری كرد تا Ù„Û• Ú•Û†Ú˜ÛŒ 14/4/1363 Ù„Û• گرتنی پایەگای بەسیجاندا بە پلەی شەهیدانی كوردستان گەیشت. هەزاران سڵاو Ù„Û• گیانی پاكی شەهید عابید Ùˆ شەهیدان بێت.

 


10 years and 1 months and 26 days and 21 hours and 47 minutes ago

شه‌‌‌هید عابید فه‌‌‌یزیان

شه‌‌‌هید عابید فه‌‌‌یزیان
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT