2024 Dec Sat
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

حوسەین شەریفی

حوسەین شەریفی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

سەروەری گەل شەهید حوسەین شەریفی
 
 
 
بناغەی دیواری خەباتێک کە بە مێشکی پژاو و خوێنی جوتیاران و زەحمەتکێشان خشتی بێژرابێ، هەتا ڕزگار بوونی یەکجارەکی ئەو چینە زەحمەت کێشەو ئەو نەتەوە زوڵم لێکراوە، قایم و لە ڕوخان نەهاتووە و خۆڕادەگرێ. ئەو دژمنەی کە چاوەڕوانی کۆتایی شۆڕش و بەو ئاواتەوەیە بە هیوای کڵاوی لارە و بە ناکامی دەمرێ. خەباتی ئەم قۆناغەی گەلی کورد شانازی بەوەیە کە کۆڕە جووتیارەکان کوڕە کرێکارەکان، کوڕە زەحمەتکێشەکان بە خوێنی خۆیان شۆڕەیان کێشاوە و ڕەنگیان ڕشتووە. شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان پاڵپشتی پاکترین ڕۆڵەکانی لە پشتە. گیانی ئەو پاکانەی کە پاکانەیان بۆ کوردستان کرد کە فیداکارێکی ئەو نیشتمانەن و بەس. پاڵپشتی بزوتنەوەی کوردستان هەزاران گیانە و خوێنی هەزاران جوتیاری کوردی بۆڕژاوە.
 خوێنی شەهیدێکی وەک کاک حوسەین و هاوبیرانی بەشێکن لەم گیان و خوێنانەی فیدای نەتەوەکەیان بوون. شەهید حوسەین شەریفی کوڕی حاجی ساڵح خەڵکی وشترملی ناوچەی بانە، سەراپای وجوودی باوەڕ بە ڕزگاری و تێکۆشان بۆ رزگاری بوو. دەکرا بە شەهید حوسەین بگوترێ بیروباوەڕ، پاکی و ئازایەتی و خۆشەویستی بنەمای ژیانی ئەم مرۆڤە بوون. ساڵی ١٣٥٩ ئەو کاتەی ڕژێمی دژی گەلی خومەینی تا دەهات بەش لە دوای بەش کوردستانی ئازیزمانی داگیردەکرد، لە ڕۆژی ١٣٥٩/٨/٥ لە ناوچەی بانە هەڵکەوتوو لە دەشتی بۆیەن لە نزیک دێی چیچۆڕان، پێشمەرگەکانی کوردستان بە گژ ئەو لەشکرە داگیرکەرەدا چوونەوە و زۆریان لێ کوشتن و بریندارکردن. لە جەرگەی ئەو شەڕەدا پێشمەرگەیەک بریندار بوو کە ئەویش شەهید حوسەین بوو. شەهید حوسەین کە بەڕاستی ئینسانێکی مرۆڤ خۆشەویست بوو بە بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی کە شەڕو و ئاگر و ئاسن دەبارێ، چوو بۆ لای و دەستی دایە و خستیە سەرشانی و بەڵکو بتوانێ گیانێک لە مەرگ ڕزگار بکات. بەڵام بەداخەوە بە گوللـەی دوژمن پێکرا و شەهید بوو.
 
 گیانی بەرزی فڕی بۆ کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەبات و تەرمی پیرۆزی هەر لە دێی وشترمل خرایە باوەشی دایکی نیشتمان. یادگارەکانی شەهید حوسەین یادی قارەمانێتی و ئازایەتی و لە خۆ بردووی، لە دوا بەجێمانی ٧ منداڵە. بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهید حوسەین شەریفی و هەموو شەهیدانی ڕێگای کوردستان
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی کوردستان

3 years and 8 months and 24 days and 22 hours and 24 minutes ago

حوسەین شەریفی

حوسەین شەریفی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT